له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 34 ملیۆن و 166 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان گه‌یشته‌، ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٦٣١ كه‌س و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌، یه‌ك ملیۆن و ١٨ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٥ ملیۆن و ١٩٣٧٠ هه‌زار و ١٢ كه‌س په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ جیهاندا بڵاوبوویه‌وه‌، ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ١٨ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٦٣١ كه‌س، ٢٥ ملیۆن و ٤٣٧ هه‌زار و ١٢ تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و حه‌وت ملیۆن و ٧١٠ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌ په‌تاكه‌‌ تۆماركردووه‌ كه‌ تا ئێستا، حه‌وت ملیۆن و ٤٤٧ هه‌زار و ٦٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢١١ هه‌زار و ٧٥٢ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه‌ تۆماركردووه‌.

دوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هیندستان شه‌ش ملیۆن و ٣١٢ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٨١٣ هه‌زار و ٥٨٦ حاڵه‌ت، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ١٧٦ هه‌زار و ٢٨٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٨٢٩ هه‌زار و ٦٧٩ حاڵه‌ت، پێرو ٨١٤ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٧٦٩ هه‌زار و ١٨٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٧٥١ هه‌زار یه‌ك حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٤٣ هه‌زار و ٢١٦ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٦٧٤ هه‌زار و ٣٣٩ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٥٦٣ هه‌زار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، چیلی ٤٦٢ هه‌زار و ٩٩١ حاڵه‌ت، ئێران ٤٥٧ هه‌زار و ٢١٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٥٣ هه‌زار و ٢٦٤ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٦٣ هه‌زار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، عێراق ٣٦٢ هه‌زار و ٩٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٣٤ هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌ت، توركیا ٣١٨ هه‌زار و ٦٦٣ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣١٤ هه‌زار و ٨٦١ حاڵه‌ت، پاكستان ٣١٢ هه‌زار و ٨٠٦ حاڵه‌ت و فلیپین ٣١١ هه‌زار ٦٩٤ حاڵه‌ت''.

به‌ده‌ر له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

به‌ڕازیل ١٤٣ هه‌زار و ٩٦٢ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٨ هه‌زار و ٧٠٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٧ هه‌زار و ٦٤٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٢ هه‌زار و ٤١٣ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٨٩٤ حاڵه‌ت، پێرو ٣٢ هه‌زار و ٤٦٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٩٥٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣١ هه‌زار و ٧٩١ حاڵه‌ت، ئێران ٢٦ هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٥ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٠ هه‌زار و ٧٢٢ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٦ هه‌زار و ٩٣٧ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٦ هه‌زار و ٧٣٤ حاڵه‌ت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٧٤١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١١ هه‌زار و ٣٥٥ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٠ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌ت و به‌لجیكا ١٠ هه‌زار و ١٦ حاڵه‌ت.