کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی کرد

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی مەرزەکە کۆبووەوە.

ئه‌مرۆ رێكه‌وتى ١\١٠\٢٠٢٠ "حه‌مید عه‌لى" سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا، پێشوازىیان كرد له‌ قونسولى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان "رووب ووله‌ر" و شاندى له‌گه‌ڵیاندا و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆبۆنه‌وه‌كه‌دا دانوستاندن له‌سه‌ر ئالۆگۆرى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكادا كران به‌مه‌ستى پێش خستنى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌نێوان كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكادا.

هه‌روه‌ها قونسوڵى ئه‌مریكا و شاندى له‌گه‌ڵیداو سه‌رپه‌رشت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا سه‌ردانێكى مه‌یدانییان كرد بۆ پردى هاتن و تاقیگه‌ى (لابورى) كۆمه‌ڵگاى ئیبراهیم خه‌لیل.