له‌ پارێزگای دیوانیه‌ كاروانێكی هاوپه‌یمانان به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج

له‌ پارێزگای دیوانیه‌ كاروانێكی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رایگه‌یاند: دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  لەکاتی هاتوچۆی کاروانێکی پشتیوانی لۆجستی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی شوملی لە پارێزگای دیوانیه‌، كاروانێكی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج.

به‌هۆی هێرشه‌كه‌ زیان بەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.