یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 42 دۆلار و 54 سه‌نت

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٠ دۆلار و ٣٠ سه‌نت و به‌ ٤٢ دۆلار و ٣٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:١٠دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ١٦ سه‌نت فرۆشرا.