بانكی رافیده‌ین داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پاره‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ دانه‌نێن

بانكی رافیده‌ین به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری هاووڵاتیان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان له‌ بانك دابنێن.

بانكی رافیده‌ینی به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری هاووڵاتیان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان له‌ بانك دابنێن.

نووسینگه‌ی رایگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی سوود، بانك به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی ژمێری پاشه‌كه‌وت و ره‌وان .
هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری ده‌رباره‌ی رێنماییه‌ تایبه‌تییه‌كان ، سه‌ردانی لقه‌كانیان بكه‌ن و پاره‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی سوود له‌ بانك دابنێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379