سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی میدكار كامیران مه‌رعی په‌یامێكی راگه‌یاند

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی میدكار كامیران مه‌رعی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و خزم و هاوپیشانی خوالێخۆشبوو كامیران مه‌رعی ده‌كه‌م، له‌ خودای مه‌زن داوكارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی میدیاكار (كامیران مه‌رعی)ـم بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و خزم و هاوپیشانی خوالێخۆشبوو كامیران مه‌رعی ده‌كه‌م، خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داوكارم گیانی خوالێخۆشبوو كامیران مه‌رعی به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، سه‌بر و ئارامیش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
30ـی ئەیلوولی 2020