قائیمقامی سۆران پۆستەكەی جێده‌هێڵێت


كرمانج عزەت دوای  16ساڵ و پێنج مانگ مانەوە لەپۆستی قایمقامی سۆران،  ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ بەئامادەبوونی بەرێوەبەرو بەرپرسانی دامەزراوەكانی حكومەت لە دیوانی قایمقامیەتی سۆران پۆستەكەی جێدەهێڵێت.

كرمانج عزەت لە 28/4/2004 وەك قایمقامی سۆران دەست بەكاربوو، لە 28/9/2020 دەستی لەپۆستی قایمقامیەتی سۆران هەڵگرت.

بەمەش درێژترین ماوەی پۆستی قایمقامیەتە لە سنووری پارێزگای هەولێردا.

 

بریاره‌ كاتژمیێر 10:30 ى به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30 ى 9 ى 2020 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆببێته‌وه‌  و  دەنگ له‌سه‌ر  هه‌ڵگورد نه‌جیب عوسمان وه‌ك قائیمقامی قه‌زای نوێی سۆران  بدرێت 

 

كه‌لسوم شوان