وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌ێندراوێكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

‌له‌ئێستادا سه‌رقاڵین به‌داڕشتنی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ سێ مانگی داهاتوو


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28 ى 9 ى 2020  وه‌زاره‌تی دارایی عێراق  راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانى دیكه‌ بڵاو كرده‌وه‌


له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقدا هاتووه‌ هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ جددی كار بۆ پابه‌ندبوونمان به‌ به‌ڵێنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین 

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  له‌ سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران  و خانه‌نشینان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌

 له‌به‌شێكی دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌له‌ئێستادا  سه‌رقاڵین به‌ داڕشتنی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك كه‌‌ نه‌خشه‌كه‌ش‌ ورده‌كاریی چۆنیه‌تی دابینكردنی خه‌رجییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌ بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ی ‌كه‌له‌ئه‌مساڵدا ماوه‌ته‌وه‌.


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز