تەندروستی عیراق: 62 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 4116 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  2020/9/28 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4116 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ 4111 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ڕاشیگەیاندووە، 62 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشه‌ 9052 كه‌س.