شاره‌زایه‌كی رووسی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی نێوان خه‌ڵك به‌ده‌ست راده‌گه‌ێنێ

ئانا بۆبۆڤا،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی روس پۆتریبنادزۆر-ی رووسی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌ به‌ستنی ده‌مامك و له‌ده‌ستكردنی ده‌ست كێش به‌رده‌وام بوون، ئه‌وا به‌م زووانه‌ ده‌توانن ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست، ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

بۆبۆڤا، كه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فیدراڵی بۆ پاراستنی به‌كاربه‌رو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌ له‌ دیدراێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون به‌ به‌ستنی ده‌مامك و له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێش، ئه‌وا پێم وایه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌توانن ده‌سته‌كانیان بۆ ته‌وقه‌كردن به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا دۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پشت به‌ ئێمه‌ ده‌به‌ستێ.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رینات ماكسیوتۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری ڤیكتۆر ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ ئه‌مساڵ هه‌مووان نه‌توانن به‌ده‌ست ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌و یان پێكوته‌یان وه‌رگرتووه‌، ده‌توانن ئه‌مه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار