به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى: سبه‌ى پاره‌ی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت


هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر له‌لێدوانێكی  تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 27 ى 9 ى 2020 ،چەکی شایستە داراییه‌کانی جوتیاران دابەشدەکرێت

هێمن سه‌ید موراد وتیشی لەپێناو دروست نەبوونی قەرەبالغی بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت ، رۆژی یەکشەمە لەژمارە پسوولەی 140 تاوەکو 440 ،  لەرۆژی دووشەمەش له‌ژماره‌ 441 تاوەکو 846 دابەشدەکرێت .


كارزان كاكل