ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی گه‌نجێكی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایانگه‌یاند: کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجێک لە فولکەی زراعه‌ی شاری هەولێر کە سەرەتای ئەم مانگە کوژرابوو.

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

لەڕێکەوتی 7/9/2020کاتژمێر 11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گولله‌دا، هاووڵاتی(الیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو.

پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوەو لە 23/9/2020 تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حمد عباس) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی(406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا  کە هەڵساوە بەتەقەکردن  لە ئۆتۆمبێلەکەیان .

دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
                                                                                                  ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

26/9/2020

asaeshi_hawlyr.jpg