دوو بــروســکەی ســەرەخۆشــی لــە بــارەگای بــارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ دوو بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی و دکتۆر عومه‌ر مه‌لا حه‌سه‌ن مرو  ده‌كات.

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی ده‌كات


به‌ناوی خودای به‌خشده‌ و میهره‌بان


به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان(عه‌باس ژاژڵه‌یی)مان بیست.
هونه‌رمه‌ند كاك(عه‌باس ژاژڵه‌یی) یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌توانا و خودان سه‌لیقه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی، كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بواری هونه‌ر له‌ كوردستان.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روره‌كه‌تان و خزم و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند كاكه‌ عه‌باس ژاژڵه‌یی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش ببه‌خشێت به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
26ـی9ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ دکتۆر عومه‌ر مه‌لا حه‌سه‌ن مرو ده‌کات


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان


به‌ڕێز، دکتۆر عومه‌ر مه‌لا حه‌سه‌ن مرو
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی به‌ڕێزتان خاتوو (عایشه‌ حمد عوسمان)مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـی9ـی2020