لە مۆزەخانەی شەهیدانی سۆران پەردە لەسەر تابلۆی دایكی شەهیدان لادرا

تاجە گوڵینە لە بەردەمی دانرا

پێشنیوەڕۆی دوێنێ  پێنج شەممە 24-9-2020 بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە هەماهەنگی پەرلەمانی كوردستان و بە بەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو بەرپرسانی حیزبی و حكومی و سەربازی و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان، لە رێوڕسمێكدا لە هۆڵی مۆزەخانەی شەهیدانی سۆران، پەردە لەسەر تابلۆی دایكی شەهیدان لادراو تاجە گوڵینە لە بەردەمی دانرا.
لەوتەیەكیدا عەبدولواحید رواندزی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای بەرزڕاگرتنی رێوڕسمەكە رۆڵی دایكە (عائیشە) دایكی شەهیدانی بەرز نرخاند، لە خۆڕاگری لەكاتی شەهید بوونی سێ‌ كوڕی پێشمەرگەی لەیەك سەنگەری بەرگریدا، تا ئەو رۆژەی كۆچی دوای كرد هەستی كوردایەتی و نیشتیمان پەروەری لەناخدا بووە.

ژێده‌ر : زاری كرمانجی