ڤیدیۆ: پۆلیس ئه‌و بێژه‌ره‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌یویست به‌رووتی به‌ شه‌قامه‌كاندا بسووڕێته‌وه‌

هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و بێژه‌ره‌ - یان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌یویست  به‌رووتی به‌ شه‌قامه‌كاندا بسووڕێته‌وه‌.

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ رووسیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌ستاو ده‌ست پێكرد كه‌ له‌ شاری رامینسكۆیه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی رووسیا به‌ رووتی به‌ رێگاكاندا ده‌ڕۆیشت.

دوای ده‌ستگیركردنیشی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ هونه‌رمه‌ندو بێژه‌ر‌ی یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كان بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ ناوخۆییه‌كان ، ئافره‌ته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی كراوه‌ .