تیرۆرستانی داعش گوندی ماجەدیان لە سنوری شارەدێی رەشاد ھاوەن باران کرد

كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش گوندی ماجەدیان (الماجد) لە سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری کەرکووک ھاوەن باران کرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئێستا تیرۆرستانی داعش گوندی ماجەدیان (الماجد) لە سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری کەرکووک ھاوەن باران کرد، بەڵام تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.