ئه‌مشه‌و گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگه‌یاند" كاتژمێر 2 ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی گەشتێكی ئاسمانی نێوان هەولێر و تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت.
 
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند:  كاتژمێر دووی ئەمشەو گەشتێكی ئاسمانی لە فرۆكه‌خانه‌ی سابوحه‌ له‌ ئەستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی: هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شتێكی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاتژمێر (سێ) بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سابوحه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، رایگه‌یاند: له‌ 26 مانگ كۆمپانیای توركیش ئێرلاین گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێره‌ وه‌ بۆ ئه‌سنتبۆڵ گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی: له‌ سه‌ره‌تا مانگی داهاتووش چاوه‌ڕوانی خشته‌ی نوێ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانین، له‌ نێوان هه‌ولێر و ئه‌سنتبوڵ.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر