‎ 10سوودی" زه‌عفه‌ران " بۆ ته‌ندروستییت بزانه‌

دژه‌ خه‌مۆكی یه‌

‎زه‌عفه‌ران یه‌كێكه‌ له‌ به‌هاراته‌ به‌ناوبانگه‌كان و سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بواری جوانكارییش هه‌یه‌. ئێمه‌ش گرنگترین ئه‌و سوودانه‌ت بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

پاراستنی له‌ش له‌ نه‌خۆشی:

‎زه‌عفه‌ران چه‌ندین پێكهاته‌ی كیمیایی ڕووه‌كیی له‌خۆده‌گرێت، كه‌ پارێزگاریی له‌ ته‌ندروستی له‌ش ده‌كه‌ن و به‌گژ نه‌خۆشییدا ده‌چنه‌وه‌

به‌ تامكردنی خواردن:

‎زه‌عفه‌ران چه‌ندین جۆر ڕۆنی سروشتیی تێدایه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بكرێته‌ خواردنه‌وه‌، تام و بۆنه‌كه‌ی خۆش ده‌كات

چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی:

‎له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا زه‌عفه‌ران ته‌نیا وه‌ك به‌هارات سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كانیش به‌كارده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ژه‌هره‌كانی ناو له ش

دژه‌ خه‌مۆكی یه‌:

‎ئه‌م ڕووه‌كه‌ چه‌ندین پێكهاته‌سوودبه‌خشی تێدایه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌ هاوسه‌نگی ڕاگرتنی باری ده‌روونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ خه‌مۆكیی و بارگرژیی ده‌روونی.

به‌سوده‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس:

زه‌عفه‌ران پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی خۆراك ئاسان ده‌كات و ڕێگریی له‌ سكچوون و قه‌بزی و گرژبوونی قۆڵۆن ده‌كات.

دروستكردنی خانی نوێی له‌ش:

‎به‌و پێیه‌ی زه‌عفه‌ران پۆتاسیۆمی تێدایه‌، ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینێت له‌ دروستكردنی خانه‌ی نوێ و چاككردنی خانه‌كانی دیكه‌

چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی یه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن:

‎هه‌روه‌ها پۆتاسیۆمی ناو زه‌عفه‌ران، واده‌كات خواردنی ئه‌و به‌هاراته‌ په‌ستانی خوێن ڕابگرێت و ڕێگریی له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بكات.

دروستكردنی خرۆكه‌ی خوێن:

‎زه‌عفه‌ران له‌ دروستبوونی هیمۆگلۆبینی خوێندا ڕۆڵێكی كارای هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن

ڕووخسار جوان ده‌كات:

‎سوودێكی دیكه‌ی زه‌عفه‌ران، بریتییه‌ له‌ جوانكردن و ناسكردنی پێستی ڕوخسار، هه‌ربۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی تێكه‌ڵه‌ گرانبه‌هاكانی جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت

سپیكردنه‌وه‌ی پێست:

‎بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ڕوخسار و ده‌موچاوت به‌خێرایی سپی ببێته‌وه‌، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ زه‌عفه‌ران و شیر دروستبكه‌ و ده‌موچاوتی پێبشۆ.

ژێده‌ر: ده‌رمانخانه‌ى سلێمانى

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379