ڤیدیۆ .. ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆماركرد


لە ڕكابەریەكانی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەراو لە قۆناغی دووەمدا، یانەی ئارسناڵ سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی لیستەرسیتی میوانداری بردەوە

 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی یاریەكە بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتدا، كریستیان فوچیسی نەمسایی و بەرگریكاری لیستەرسیتی گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، پاشان ئێدواردۆ نیكیتا هێرشبەری لاوی ئارسناڵ گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە دواساتەكانی یاری بەدەستهێنا
بەم بردنەوەش ئارسناڵ گەیشتە قۆناغی سێیەمی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا