دژه‌ تیرۆری عێراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ست پێكرد

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانی به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست پێكرد كه‌ رۆكێتی كاتیۆشا  له‌به‌غدا هه‌ڵده‌ده‌ن .

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانی به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا له‌ ناوچه‌ی جاردییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ست پێكردووه‌ ،كه‌ رۆكێتی كاتیۆشا هه‌ڵده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ رۆژانه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی به‌غدای پایته‌ختی عێراق رۆكێتی كاتیوشا هه‌ڵده‌درێت و چه‌ند جارێكیش رۆكێته‌كان ئاراسته‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداو ناوچه‌ی سه‌وز كراون و ته‌نها زیانی كه‌می ماددیان لێكه‌وتۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار