دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بازرگانییان به‌ دراوی ساخته‌وه‌ ده‌كرد

ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رایگه‌یاند ‌، دوو تۆمه‌تباریان له‌ نه‌جه‌ف و نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردووه‌ ، كه‌ بازرگانییان به‌ دراوی ساخته‌وه‌ ده‌كرد.

ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ ، تیمه‌كانیان توانیویانه‌ دوو تۆمه‌تبار له‌ نه‌جه‌ف و نه‌ینه‌وا ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ بازرگانییان به‌ دراوی ساخته‌وه‌ ده‌كرد.

هه‌روه‌ها ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ڵێت: تۆمه‌تباری یه‌كه‌م كه‌ 8 هه‌زار و 900 دۆلاری ساخته‌ی پێبووه‌، ئه‌و كاته‌ له‌گه‌ڕه‌كی قودس-ی شاری نه‌جه‌ف ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر 35 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌فرۆشته‌وه‌.

هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری دووه‌م 275 هه‌زار دیناری عێراقی ساخته‌ی پێبووه‌، له‌كاتی كڕینی خۆراك له‌بازاڕه‌كانی شاری موسڵ ده‌ستگیركراوه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار