دوو كاتژمێر ده‌وامی به‌شی مۆڵه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر كه‌م ده‌كردێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 2020/9/27ەوە دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر تاکو کاتژمێر 4ی سەرلە ئێوارە دەبێت لەجیاتی کاتژمێر 6ی ئێوارە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەم کەمکردنەوەی دەوامەش لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کەپێشتر لەبەشی مۆلەت هەبوو.

ب هاتووچۆی هەولێر