چــوار بــروســکەی سـەرەخۆشی لـە بــارەگــای بــارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ چوار بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌لی ره‌شید و فه‌ریق شێروان عه‌بدولڕه‌حمان و په‌روین عه‌لی محه‌مه‌د بیوكی و هاوده‌نگ فاروق ده‌كات.  

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ دكتۆر عه‌لی ره‌شید ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك دكتۆر عه‌لی ره‌شید
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان(ره‌شید ئه‌حمه‌د خۆشناو)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
22ـی9ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌ریق شێروان عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، فه‌ریق شێروان عه‌بدولڕه‌حمان
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (سیروان سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان سه‌ید عه‌لی باخچه‌)ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی برای خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
22ـی9ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ په‌روین عه‌لی محه‌مه‌د بیوكی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، په‌روین عه‌لی محه‌مه‌د بیوكی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك(ستار عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی بیوكی)ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ستار به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
22ـی9ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوده‌نگ فاروق ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، هاوده‌نگ فاروق
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
22ـی9ـی2020