هێزێكی دژه‌ تیرۆری عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای زیقار

پۆلیسی زیقار سه‌باره‌ت به‌ هاتنی هێزێكی دژه‌ تیرۆری عێراق بۆ پارێزگاكه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی زیقار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتنی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر راگه‌یاندو ده‌ڵێت: هاتنی ئه‌و هێزه‌ بۆ ئازادكردنی سجاد عێراق ،چالاكوانی رفێندراوه‌.

 هه‌روه‌ها پۆلیسی زیقار له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دوای رفاندنی چالاكوان سجاد عێراق، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هێزیك له‌ فیرقه‌ی ئاڵتۆنیی ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار كردووه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی ئه‌منی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ بگرنه‌ به‌ر.

پۆلیسی زیقار ده‌شڵێت: ئه‌و هێزه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای زیقار هاتوون و به‌كارێكی فه‌رمی راسپێردراون و زانیارییان له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه‌ نییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار