ته‌ندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا كه‌مبۆته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: رێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌می كردووه‌.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2020/9/22 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند: چوارهەزار و (724) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، سێ هه‌زار و 682 تووشبوو بە ته‌واوی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا (57) كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ (8682) كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه‌، بۆ یەكەم جار لەماوەی چەند مانگی رابردوو، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات كه‌مبۆته‌وه‌.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گه‌یشته‌ (327580) كەس.

كۆی گشتی چاكبووانیش بۆ (261757) كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی (80%)ی كۆی تووشبووان.