دانا شه‌هید جه‌زا : عێراق وڵاتێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی موئه‌سه‌ساتی به‌ڕێوه‌ ناچێت

دانـا شـەهـید جـەزا ـ ئەندامی پەرلەمانی عـێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاڵوزییەکانی عـێراق و ئایندەی رێکەوتنی هـەرێـم و بـەغـدا رایگه‌یاند

پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020  هه‌ندێك ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان به‌لام دوو ماده‌ی 10 و 11ی تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام دیسان غه‌دری تیایه‌ به‌ نسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان كه‌ رێژه‌ی 12.67 كه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا رێكنه‌خراوه‌ دواتر رێژه‌یه‌كی بۆ نه‌فه‌قاتی سیادی ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ رێژه‌ی بودجه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ شایسته‌یه‌ پێی بدرێت ، زۆر جاریش باس له‌ یاسای سه‌رژمێری كراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پشت به‌ ئاماری  وه‌زاره‌تی پلاندانان ببه‌ستین كه‌ ساڵی 2010  ئه‌نجامدراوه‌ رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان 13.9 یه‌

ئاشكراشیكرد كه‌ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تیایه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و پرسه‌ نه‌چێته‌ بواری مفاوه‌زات ، چونكه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌ مووچه‌خۆرانی عێراق .

عێراق وڵاتێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی موئه‌سه‌ساتی ناڕوات به‌ڕێوه‌ ، له‌ سه‌ر بنه‌مای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . ده‌ستوور به‌ سیاسی ته‌فسیر ده‌كرێت . بۆ نموونه‌ ماده‌ی 140 ده‌ستوور دایناوه‌ كه‌چی جێبه‌جێ ناكرێت ، نایانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان به‌ هێز بێت ، ئه‌و رژێمانه‌ی كه‌ حوكمی عێراقیان كردوه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ عه‌قلیه‌تێكی شۆڤێنی .

ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كورد داوای ده‌كات جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌ زیاتر له‌ مافی خۆمانمان داوا نه‌كردووه‌ .

پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ دڵی ئێمه‌ نیه‌ ، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچن له‌ دانانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021

راشیگه‌یاند كه‌ بۆ پرۆژه‌ی یاسای بوجه‌ی 2021  پێویسته‌ گرنگی بده‌ین به‌ ناردنی كه‌سانی پسپۆرو سیاسی به‌ توانا بۆ دانوستان له‌ گه‌ڵ به‌غدا ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ یه‌ك وتار بین و كورد یه‌كگرتوو بێت و ماڵی خۆی رێكبخرێته‌وه‌ .