هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ شكستی هێنا

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش به‌ گولـله‌ هاوه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش دوو گولـله‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك له‌ نزیك گوندی قلیه‌ باشی له‌ شاره‌دێ پردَێ كرد. گوتیشی: هاوه‌نه‌كان نه‌گه‌ێشتوونه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌كه‌ و هیچ زیانێكی گیانیشی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

بەپێ زانیاریە ئه‌منییه‌كان كه‌ ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ تیرۆرستانی داعش جموجۆڵیان له‌ شارۆچكه‌ی دووبزو ده‌وروبه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك زۆر بووه‌ و ناو به‌ناو په‌لاماری هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن له‌ ناوچه‌كه‌.