به‌ ڤیدیۆ..پیاوێك روخساری خۆی ده‌كات به‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان

له‌هه‌مان كاتدا جوڵه‌ و ده‌نگی جۆری ئاژه‌ڵه‌كه‌شی نمایش ده‌كرد

مامۆستایه‌كی هونه‌ری چینی ، روخساری خۆی ده‌كات به‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ،كاتی كۆمه‌ڵێ له‌ وێنه‌ی ئاژه‌ڵانی له‌سه‌ر ده‌م و چاو كێشا.

له‌ گرته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت مامۆستای هونه‌ر تابلۆیه‌كی سه‌رنج راكێشی له‌سه‌ر روخساری  كێشا ،له‌هه‌ر گرته‌یه‌ك له‌ وێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌دا جۆری ئه‌و خواردنه‌ی ده‌خوارد ، كه‌ له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه‌ خۆشه‌،له‌هه‌مان كاتدا جوڵه‌ و ده‌نگی جۆری ئاژه‌ڵه‌كه‌شی نمایش ده‌كرد.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران