له‌رواندز باندێكی ساخته‌كردنی پاره‌ ده‌ستگیركران

له‌رواندز باندێكی ساخته‌كردنی پاره‌ ده‌ستگیركران كه‌ ده‌فته‌رێك دۆلاری ئه‌مریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی یان پێبووه‌.

حاتم زوبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی رواندز رایگه‌یاند: له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پاره‌ی ساخته‌ هه‌یه‌ ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ و دانیان به‌وه‌دا ناوه‌  كه‌ پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه‌.  

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی رواندز ده‌شڵێت : بڕی پاره‌كه‌ ده‌فته‌رێك دۆلاری ئه‌مریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی بووه‌و یه‌كێك له‌ بانده‌كه‌ش پیشه‌ی قاچاخچییه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی حلله‌ن.

هاوكات ئاسایش داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر كارێكی گوماناوی ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌.