كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه‌ و دواین پێشبینییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ ‌


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبنیه‌كانى ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ئه‌مرۆ هه‌ینی 18 ى 9 ى 2020 و سبه‌ى شه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رمی گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و  کەشوهەوا بە بەراورد بەرۆژانی رابردوو فێنک دەبێتەوە.


كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌مرۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت ، به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

هه‌ولێر 39 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانى 38 پله‌ ، كه‌ركوك 40 پله‌ى سیلیزی


كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت سبه‌ى شه‌ممه‌ ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت  پله‌كانى گه‌رما له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر 37 پله‌ ، دهۆك 37 پله‌ ، سلێمانى 36 ، كه‌ركوك 39


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز