به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران 3 شوان كوژران و برینداربوون


 هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.
 

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی 18 ى 9 ى 2020 ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی  گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی  گولـله و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندپوور“ کوژراوە.


هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی   ئێران  دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی حەسەن لەلای هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌  و  هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.