دژە تیرۆری كوردستان: بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌كرێته‌وه‌

لە دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا و دەستگیرکردنی بکوژەکە لەلایه‌ن ئاسایشی هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

به‌پێى یاساى سزاكان تۆمه‌تبارى تاوانى كوشتنى سێ ئه‌ندامى خێزانێكى كورد له‌ به‌غدا راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌غدا ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌ شه‌وى 14-9-2020، له‌ شارى به‌غدا سێ ئه‌ندامى خێزانێكى كورد به‌ شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژران و، دواى وه‌رگرتنى زانیارى كه‌ تۆمه‌تبارى یٔه‌م تاوانه‌ له‌ شارى هه‌ولێره‌ به‌ بڕیارى دادوه‌ر به‌پێى مادده‌ى 406 له‌ یاساى سزاكانى عێراقى ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌ یٔه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ له‌ شارى به‌غدا روویداوه‌ و ئه‌و تۆمه‌تباره‌ دانیشتووى شارى به‌غدایه‌ به‌پێى مادده‌ى 53 له‌ یاساى بنه‌ماكانى سزایى، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى 406 له‌ یاساى سزا ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌غدا ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌غدا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى شوێنى رووداو و، لێكۆڵینه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.