هێزێكی ئه‌منی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدای ده‌ستگیركرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدای ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: كه‌ هێزێكی ئه‌منی،  شاكر زاملی،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدای ده‌ستگیركرد.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌  ده‌شڵێت: تا ئێستا نازاندرێت هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ناوبراو  بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی ئه‌منی، ئه‌حمه‌د ساعدی،به‌رێوه‌به‌ری پێشووی خانه‌نشینی گشتی- یان به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار