سەرۆکی حکومەتی هەرێم كوشتنی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌یامێكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دارا رەئوف ده‌كات و ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکات.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وێڕای  هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە  لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2020/9/16