ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

جوتیار عادل، گوته‌بێژى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.

- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان