هاتووچۆی هەولێر خاوەن ئۆتۆمبێل و پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر خاوەن ئۆتۆمبێل و پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر شوفێرێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ نیوه‌ی شه‌قام رابگرێت بۆ فرۆشتن كه‌ له‌ وێنه‌كه‌ دیاریكراوه‌‌ سزا ده‌درێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌، ئاگاداری سەرجەم شوفێران و خاوەن ئۆتۆمبێل و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە دەکەونە سەر شەقامی 40 مەتری کەوا شێوازی ڕاگرتنی ئوتومبێلەکان لەکاتی نمایش بۆ فرۆشتن دەبێت لەناو پیشانگاکان بێت وەبەشێوەیەک بێت نەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی شەقامەکە وەنابێت لایەکی ئۆتۆمبێلەکان لەناو شەقام و لایەکەی تریش لەناو پێشانگا بێت وەبەپێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبیلێک بەو شێوەیە بێت کە لە وێنەکە دیاری کراوە تووشی سزا دان دەبێتەوە بەبری 30000 دینار.

بەهیوای پابەندی هەمو لایەک
ب هاتووچۆی هەولێر
 

hatucho.jpg