بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریەکى بڵاوكرده‌وه‌

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئگاداری ئەو هاوڵاتییانە ده‌كه‌ینه‌وه‌ كە ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، پێویستە لەمڕۆ بە دواوە لە پێش كاتژمێر (١٢:٠٠) وە سەردان بكەن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەگەر نا لە دوای كاتژمێر (١٢:٠٠)وە هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت، چونكە تەواوبوونی مامەڵەكەیان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر.