به‌وێنه‌.. ئەمریکا چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هێزێكی‌ یه‌كگرتووی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزێكی‌ نیشتمانی‌ پێكده‌هێنرێ‌ كه‌ له‌ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شانازی‌ پێوه‌ بكه‌ین.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2020.9.15  وەزیری پێشمەرگە لە لێدانێکدا سوپاسی باڵوێزی ویلاتە یەکگرتووەکانی لە ئەمریکا کرد کە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە و هاوکات  باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر ، چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی  پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و له‌به‌رامبه‌ردا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ‌باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتیی هەولێر ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ زۆر سوپاسی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ریان له‌ تێكشكاندنی‌ داعش هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌نرخێنین و چاومان له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: لە دیدارەکەیاندا چەند شوێنێکی دیکەشمان بەسەر کردەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە شێوەی بەکارهێنان و کەڵکوەرگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنییە نوێیانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە وەری گرتووە، ڕاهێنانەکانی لە نزیکەوە ببینین کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت.

وەزیری پێشمەگە جەختی لەوەش کردەوە کە پرۆسەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جیدی و باشی بڕیوە و قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە، له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هێزێكی‌ یه‌كگرتووی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزێكی‌ نیشتمانی‌ پێكده‌هێنرێ‌ كه‌ له‌ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شانازی‌ پێوه‌ بكه‌ین.


لای خۆشیه‌وه‌ ڕۆبێرت واڵەر كونسوڵی تازەی ئەمەریكا له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌م بۆ پێشوازییه‌ گه‌رمه‌، خۆشحاڵم كه‌ ئه‌مرۆ  لێره‌م له‌گه‌ڵ به‌رێزتان و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌ران بۆ بینینی هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌م و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

كه‌لوپه‌لی ئه‌م كۆگایه‌ كه‌ ته‌نها به‌شێكن له‌ زیاتر له‌ 100 ئۆتۆمبێل و رادیۆ و جیهاز كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ داهاتوودا پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كات به‌ بری 250 ملیۆن دۆلار یه‌كێكه‌ له‌ ئاماژه‌ هه‌ره‌ هه‌ست پێكراوو دوور مه‌وداكانی پابه‌ندی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك عێراق و هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

به‌قه‌د گرنگی كه‌لوپه‌له‌كان ئه‌و راهێنانه‌ش گرنگن كه‌ شان به‌ شانی كه‌لوپه‌له‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن سه‌رنج راكێش بوو كه‌ سه‌ربازه‌كانم له‌ كاتی كاركردندا بینی پێش مه‌راسیمی به‌ ره‌سمی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌له‌كان له‌ مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵدا.

هه‌روه‌ك له‌ كاتی شه‌ری دژ به‌ داعش بینیمان پێشمه‌رگه‌ ئازاكانتان گرنگن بۆ ئارامی عێراق هه‌موومان سوپاسگوزی ئه‌و قوربانیه‌ن كه‌ ئێوه‌ داوتانه‌ هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌كه‌ به‌هۆی بوێری و پابه‌ندی ئێوه‌وه‌ زیاتر ئاسایشی به‌رقه‌راره‌.

بۆیه‌ ئێمه‌ ئاسوده‌ین به‌ یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانتان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتوویتان به‌رامبه‌ر ئایدۆلۆیه‌ نه‌خۆش و پاڵنه‌ره‌ شه‌یتاننیه‌كان كه‌ كاریگه‌ری ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌قامگیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌.

زۆر سوپاس بۆ به‌رچاوروونی پێدان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانتان له‌ پێناو چاكسازیكردن و هاوچه‌رخكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك و خستنه‌ ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ییه‌كی یه‌كگرتوو و هه‌روه‌ها یه‌ك میكانیزمی ژمێره‌و به‌ دامه‌زراوه‌كردنی پێدانی مووچه‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.

پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌ولانه‌ی چاكسازی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی یارمه‌تیه‌كانمانه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیان ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببن به‌ سه‌ربازی باشتر و تۆكمه‌تر.

دووباره‌ زۆر سوپاس بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ ، هیوادارم ده‌ره‌نجامی كاری هاوبه‌شمان ببینم هه‌تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هێزبێت عێراقیش هێنده‌ به‌هێزتر ده‌بێت.


 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ سامان زاهیر

1.jpg
3.jpg