هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ده‌روازه‌یەكی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ده‌ن

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز-یان له‌به‌ری ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ی رایگه‌یاندووه‌، دوای بیستی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا، تیمه‌كانی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب بانگهێشت كراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌ له‌و شوێنه‌دا بدۆزنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز-یان له‌به‌ری ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا ، له‌نزیك مزگه‌وتی ئوم ته‌بوڵ گه‌مارۆداوه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ بووه‌و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ شوێنه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

11

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار