محه‌مه‌د عامر : دانوستانه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولايه‌

له‌ عێراق كار به‌ ده‌ستوور ناكرێت و په‌راوێز ده‌خرێت

محه‌مه‌د عامر دێرشه‌وی مامۆستای زانكۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا و هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی رایگه‌یاند

دانوستان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه‌  یه‌كه‌میان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان دایه‌ هه‌روه‌ها پێویستی به‌غدایه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌غداشه‌ رێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌نجام بدات ، ره‌هه‌ندی سێیه‌م ئه‌وه‌یه‌ رێككه‌وتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو لا دایه‌ ،

بۆيه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگ بن چونكه‌ هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركرده‌ باڵاكانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌ و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌رێمی كوردستانیش پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ و ده‌بینین كه‌ چۆن سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسه‌ باڵاكانی هه‌رێم رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ كۆبوونه‌وه‌و دیدار له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، واتا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌كی سیاسی رۆلی گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ .

خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراق ده‌ستووری هه‌یه‌ ، ئه‌و وڵاته‌ش كه‌ ده‌ستووری هه‌بێت پێویسته‌ كیشه‌كانی به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر بكات . به‌ڵام كیشه‌ی عێراق ، هه‌ر له‌ ساڵانی 2008 هه‌ر وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند كه‌ عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت دووباره‌ هه‌نگاو ده‌نێت .ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق كار به‌ ده‌ستوور ناكرێت و په‌راوێز ده‌خرێت .