ســـێ بروسـکەی ســـەرەخۆشی لــە بــارەگای بـــارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ سێ بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حوسێن په‌لکۆیی و ته‌ها به‌هادین پێندرۆیی و  جه‌وهه‌ر قه‌هار ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ حوسێن په‌لکۆیی ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، حوسێن په‌لکۆیی، 
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری جاف(حاجی ئیسماعیل په‌لکۆیی) باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی باوکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی ئارامی به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
14ـی9ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌ها به‌هادین پێندرۆیی ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێز، کاک ته‌ها به‌هادین پێندرۆیی،
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(به‌هادین محه‌مه‌د جه‌برائیل پێندرۆیی) باوکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواکارین خوالێخۆشبووی باوکتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
14ـی9ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌وهه‌ر قه‌هار ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، جه‌وهه‌ر قه‌هار،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(قادر قه‌هار)ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی براتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
14ـی9ـی2020