وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تووشبووان و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020-9-14 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4169 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 294 هه‌زار و 478 تووشبوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 72 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌شت هه‌زار و 86 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا چوار هه‌زارو 427 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، كۆی گشتی چاكبووان گه‌یشته‌  229 هه‌زار و 132 كه‌س ‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 77.8%ی كۆی تووشبووان.