تره‌مپ: ئه‌وانه‌ ئاژه‌ڵن ده‌بێ به‌توندی لێیان بدرێت

تره‌مپ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كالیفۆرنیا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ ئاژه‌ڵن ده‌بێ به‌توندی لێیان بدرێت.

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ هێرشی چه‌كدارییان كرده‌ سه‌ر دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌وه‌ وێنا كرد كه‌ ئه‌وانه‌ ئاژه‌ڵن و پێویسته‌ به‌توندی لێیان بدرێت.

پبَشتر پۆلیس رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌دا دوو ئه‌فسه‌ر برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستییان مه‌ترسیداره‌و پرۆسه‌یه‌كی فراوانیش بۆ ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ له‌شاره‌كەدا‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار