ئاسانترین پڕۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جیهاندا ئاشكرا كرا

پۆلیسی ئوسترالیا پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆر بده‌ن بتوانن بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.

تۆڕی سی ئێن ئین-ی ئه‌مریكی دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاندووه‌، كاتێك پیاوانی پۆلیس له‌نێو سه‌نته‌ری خۆیان له‌ هه‌رێمی نیوساوس وێڵز له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ دانیشتبوون،له‌پڕ گوێیان له‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌بێت و بۆیان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بارهه‌ڵگرێكی بچووك له‌به‌رده‌م بنكه‌كیان خۆی كیشاوه‌ به‌ دووئۆتۆمبێلی پۆلیس و له‌شوێنه‌كه‌ رایكردووه‌.

دوای راوه‌دوونانێكی ئاسایی كه‌ پاڵپشت بووه‌ به‌ شایه‌تحاڵان و كامیرای چاودێری، پۆلیس توانی شوفێری بارهه‌ڵگره‌ بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.

77

دوای پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه‌ پۆلیس توانیویانه‌ بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری (میسامفیتامین ) كه‌ كێشه‌كه‌ی 273 كیلۆگرام بووه‌، بدۆزنه‌وه‌. كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نرخی ماددده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌ 145 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار