عێراق دوایین هه‌فته‌ی گه‌رمای هاوین به‌ڕێده‌كات

به‌رپرسێكی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما نزمببنه‌وه‌.

مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف،به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ی روویداو رووده‌دات له‌ حاڵه‌ته‌كانی كه‌شوهه‌وا،ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆ  له‌ سودان، تونس،جه‌زائیر، مه‌غریب بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێ، هاوكات له‌ ئورده‌ن، فه‌له‌ستین، لوبنان، سوریا پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بنه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌مه‌ رووی نه‌داوه‌.

مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتا هه‌فته‌ی گه‌رمای هاوینه‌ له‌عێراق و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ده‌بنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار