توركیا: هاوڵاتیانی عیراقی دەتوانن مامەڵەی داواكردنی ڤیزە پێشكەش بكەن


باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا رایگەیاند: هاوڵاتیانی عیراقی لە موسڵەوە دەتوانن مامەڵەی داواكردنی ڤیزە پێشكەش بكەن.

باڵیۆزخانە توركیا لە بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوكرده‌وه‌، لە 13ی ئەم مانگەوە هاووڵاتیانی عیراقی دەتوانن لە موسڵەوە و لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی ڕێگەپێدراوی كەرتی تایبەت مامەڵەكانیان بۆ وەرگرتنی ڤیزە پێشكەش بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تا یه‌كی مانگی 10ی 2020 گەشتی ئاسمانی لە نێوان توركیا و عیراق ڕاگیراوە.