ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما: رۆژانه‌ میزی مانگا ده‌خۆمه‌وه‌

ئه‌كشای كۆمار، ئه‌ستێره‌ی بۆلیۆد ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ میزی مانگا ده‌خواته‌وه‌و زۆربه‌ی هیندییه‌كانیش پێیان وایه‌ چاره‌سه‌رێكی باشه‌ له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هه‌روه‌ها ئه‌كشای كۆمار ده‌ڵێت: میزی مانگا توانایه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ رێگری كردن له‌ شه‌كره‌و شێرپه‌نجه‌،هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت هه‌ویری ددان شووشتنیشی لێ دروست بكرێت.

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی بۆڵیود كه‌ ئێستاكه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتووته‌ 53 ساڵ، ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكراكردووه‌.

هه‌ر له‌گفتوگۆكه‌دا ئه‌كشای كۆمار به‌ هونه‌رمه‌ند هوما قرشی ده‌ڵێت: نیگه‌ران نیم، من رۆژانه‌ میزی مانگا ده‌خۆمه‌وه‌و ئه‌مه‌ش نهێنی خۆشحال بوونی منه‌.

22

شایانی باسه‌ زۆربه‌ی هیندۆسه‌كان بۆ بواره‌كانی ته‌ندروستی، میزی مانگا ده‌خۆنه‌وه‌، هاوكات ئه‌ندامی حزبی مۆدی(به‌هاراتیا جاناتا) ئامۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا، میزو پاشماوه‌ی مانگا بخۆنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
93,433
گیان له‌ده‌ستدان
2,994
چاکبوونەوە
57,941
تووشبووان
535,321
گیان له‌ده‌ستدان
11,958
چاکبوونەوە
465,452
تووشبوون
58,739,895
گیان له‌ده‌ستدان
1,390,315
چاکبوونەوە
40,654,298