نازم شاكر راهێنه‌ری پێشووی هه‌ولێر به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا


  نازم شاكر یه‌كێك له‌دیاریترین راهێنه‌ره‌كانى تۆپی پێی عێراق به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا 

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینی نازم شاكر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ى هه‌ولێر و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپى پێی عێراق دوای تووش بوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ كه‌له‌ژێر چاودێری پزیشكی دابوو ، ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ى باری ته‌ندروستى جێگیر نه‌بوو و بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسەکەوە  له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شاری هه‌ولێر به‌په‌تاكه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

 

 له‌ساڵانى پێشوودا نازم شاکر راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر بووە، پێشتریش کاری راهێنەرایەتی بۆ چەند یانەیەکی عێراقی کردووە.

 

 

شوان عه‌زیز