له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 28 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان سەربە‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه‌، ٢٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، رایگه‌یاند تا ئێستا ٩٨٣ هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٨ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٢٥٢ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا ٢٠ ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٥٣٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و حه‌وت ملیۆن و ١٣ هه‌زار و ٧١٦ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا شه‌ش ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ٤٧٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ لەو وڵاتە تۆمار كراوه‌.