فه‌رمانده‌ییه‌كی نوێی سه‌ربازی بۆ سێ پارێزگای باشووری عێراق پێكهێنرا

سه‌رچاوه‌ راگه‌یاندنه‌ خۆجییه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق فه‌رمانده‌ییه‌كی نوێی سه‌ربازی بۆ سێ پارێزگای باشووری عێراق به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سۆمه‌ر پێكبهێناوە.

پارێزگاكانیش بریتین له‌ زیقار، میسان ،موسه‌ننا و باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ش له‌ بنكه‌ی ئیمام عه‌لیی ئاسمانی له‌نزیك ناسرییه‌، ناوه‌ندی پارێزگای زیقار ده‌بێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ،ژه‌نه‌راڵ عه‌ماد مه‌جهول،بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان راسپێردراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار